AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٥ ١٢:٤٩

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەییشتە هەولێر

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەییشتە هەولێر

عەلی باقری و شاندی هاوڕێی گەییشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر پێش ئێستا عەلی باقری سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەغداوە بەرەو هەولێر کەوتە ڕێ.

باقری لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری کرد و بڕیار ەلە هەولێریش لەگەڵ مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دیدار و گفتوگۆ بکات.

News ID 50566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha